به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشهممه ٢٤ی مانگی ڕهزبهر، هاووڵاتیانی شاری دووزخورماتوو لە ساڵیادی ١٦ى ئۆکتۆبەردا دوکان و شوێنی کارەكانيان داخست و مانیان گرت.
هاووڵاتیان و فرۆشیارانى دووزخورماتوولە کاتژمێر٨ بەیانى ڕۆژی چوارشهممه مانگرتنیان راگەیاندووە تا کاتژمێر ١٢ نیوەرۆ وەک نارەزایەتیەک هەردوو بازارى “کۆمارى و هەڵوێست” لە شارەکە داخران.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری دووساڵی رابردووەوە و زیانێکى زۆرى گیانى و مادى بەر دووزخورماتوو و ناوچەکانى تر کەوت، هەرچەندە بریاربوو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکبهێندرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە نەنراوە.