به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل، بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو دژ به نایاسایی بوونی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕاگرتنیان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا، مانی له خواردن گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه، كاتی به‌شداری كردنی له مه‌راسمی حه‌وته‌می خوسره‌و عه‌لیكوردی، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مافی مرۆڤ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كران.
