نانواییه‌كانی بووشێهر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به پلۆمپ كردنی به‌رده‌وامی نانواییه‌كانی له لایه‌ن ناوه‌ندی بێهداشت، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نانواییه‌كانی بووشێهر، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و به ئاڕاسته‌ی توندكردنه‌وه‌ی چاوه‌دێرییه‌كانی ناوه‌ندی بێهداشت، ٣٥ نانوا‌یی ئه‌مشاره له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه پلۆمپ كراوه یاخود ئێختاریان پێ دراوه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، ئێمه سه‌باره‌ت به چاودێری ناوه‌ندی بێهداشت قسه‌یه‌كمان نییه، به‌ڵام ده‌بێ به‌ر له پلۆمپ كردنی نانواكان، پێیان ڕابگه‌یه‌ندرێ.