ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، “نائب عه‌سكه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خواردن گرت.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هه‌روه‌ها ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو دژ به ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان، مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاندووه و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی بووه.
