ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، موعه‌لیمانی شاغڵ له قوتابخانه‌كانی شاری كه‌ركووك دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایەوە و مانیان گرت.
به پێی هه‌واڵه‌كان، پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی موعه‌لیمان له باشووری كوردستان بووه به قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره و ڕۆژانه ژماره‌ی موعه‌لیمانی مانگرتوو زۆرتر ده‌بێته‌وه. موعه‌لیمانی ناڕازی له شاری كه‌ركووك دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له سێ مانگه به ته‌نیا یه‌ك جار موعه‌لیمان له هه‌رێمی كوردستان موچەیان وه‌رگرتووه و هێشتا چاره‌سه‌ریێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه نه‌بینراوه‌تەوە.