ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، مه‌یسه‌م غوڵامی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین دژ به بێبه‌شبوومنله مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مانی له خواردن گرت.
مه‌یسه‌م غوڵامی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا ڕایگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و دزینی كه‌لووپه شه‌خسییه‌كانی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش بۆردوومانی زیندانی ئێڤین، سه‌دان به‌ندكراو به كاتی شه‌و و به توندووتیژییه‌وه بۆ زیندانی تارانی گه‌وره گواسترانه‌وه. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له به‌ندكراوان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ زیندانی ئێڤین به‌ڵام كه‌لووپه‌لی شه‌خسی به‌شێكیان ونبووه.