ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ماڵ دزراوانی شیركه‌تی “ڕزایه‌ت خودڕه‌و” له قه‌زوێن و ماڵدزراوانی سندووقی ماڵی جه‌عفه‌ری له پیشوای وه‌رامین مانیان گرت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه زیانه‌كانیان بوون.
“محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی قه‌زوێن ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتومبێلیان ڕاده‌ست بكات به‌ڵام پاره‌كانی دزیوه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانی خه‌ڵك نییه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوزاوایه‌كی غه‌فاری به ناوی حامید له‌گه‌ڵ ماڵدزراوانی ناڕازی به‌شه‌ڕ هاتووه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵدزراوانی سندووقی ماڵی جه‌عفه‌ری له پیشوای وه‌رامین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له ناڕازیان له‌وڵامی هێزه‌كانی پۆلیس كه وتبوویان كۆبوونه‌وه‌كه نایاساییه ڕایگه‌یاندبوو كه ماوه‌ی ٤٠ ساڵه خاون سندووقی جه‌عفه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌كات نایاسایی نه‌بووه به‌ڵام كۆبوونه‌وی خه‌ڵكێك كه داراییه‌كانیان تاڵان كراوه نایاساییه؟
