ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی پرۆژه‌ی حه‌كیم له شاری تاران، به هۆی ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
خه‌ڵك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به “نابه‌رابه‌ری، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵدزراوانی ناڕازی”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای دانی پاره‌ی خانووه‌كانیان، هێشتا خانوویان وه‌رنه‌گرتووه. خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری سزادانی تاوانباران، پێدانی خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان ڕژیم به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه له ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا بوون.