ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی لاكانی ڕه‌شت دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “مهنووچهر فه‌لاح” به‌ندكراوی سیاسی، مانیان له خواردن گرتن.
به پێی هه‌واڵه‌كان، به‌ندكراوه‌كانی هاوبه‌ند له گه‌ڵ “مهنووچهر فه‌لاح”، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره له سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ ئێعدام بوون و مانیان له خواردن گرت. “منووچهر فه‌لاح” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شته كه له لایه‌ن لقی ٢ی دادگا ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.