ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزان و كامیۆندارانی ئێسپانیا له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا له ده‌ره‌وه‌ی ستادیۆمی ئه‌تلێتیكۆ مادرید كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزان و كامیۆندارانی ئێسپانیا له ئاست زیادكردنی باج، گرانكردنی سووته‌مه‌نی و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئۆرووپا بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه و وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپایی بوون و له نزیك شاری مادرید كۆبوونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئێسپانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕازیانه‌ی ئۆتووبانه‌كانیان داخستبوو به‌شه‌ڕ هاتووه و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.