ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌قاوه له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان مانیان گرت.
به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، ده‌وڵه‌ت ڕۆژی ٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ بۆ وه‌رزی چاندنی پاییزه به شێوه‌ی كاتی ئاوی چۆمی زایه‌نده‌ڕوودی به‌رداوه، به‌ڵام به‌دوای دا حه‌قاوه‌ی جووتیارانی نه‌دراوه و كه‌شاوه‌رزان زه‌ره‌رمه‌ند بوون. ناڕازیان به داخستنی شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی ڕووده‌شت دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان داوه و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.