ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كه‌شاورزانی “توربه‌ت جام” به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی به تراكتۆره‌كانیانه‌وه مانیانگرت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی “شیرین عه‌سه‌ل”ی ته‌ورێز ده‌یان كرێكاری مانگرتووی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
به‌دوای مانگرتنی كامیۆن‌داران و تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، زۆر شاری ئێران تووشی كه‌می سووته‌مه‌نی بووه و كه‌شاوه‌رزانی “توربه‌ت جام” له ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به‌هۆی نه‌بوونی گازۆئیل مانیان گرتووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی “شیرین عه‌سه‌ل” به‌ناوی “یوونس ژائله” كه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر به ڕژیمه به ده‌یان كرێكار كه به‌شداریان له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كردبوو له‌سه‌ركار ده‌كردووه و له جێگه‌یان كرێكاری تازه‌ی دامه‌زراندووه.