كرێكاران و كارمه‌ندانی فازی ١٤ی پارسی جنووبی له عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان ٧٠٠ كه‌س ده‌بێ له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، دوایین حقووقێك كه پێیان دراوه پێوه‌ندی به مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌یه كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ په‌رداخت كراوه. ده‌شڵێن: به‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر ساڵی نوێ‌دا، به بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی پاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها دانی جێژنانه و سه‌نه‌واته‌كانیان و حه‌قده‌ستی پێوه‌ندیدار به سێ مانگی به‌هار، ناردروانهتهوه بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه.