کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكاران له‌ وزه‌خانه‌ی فه‌راب له‌ داڵاهوو

مانگرتنی كرێكاران له‌ وزه‌خانه‌ی فه‌راب له‌ داڵاهوو 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی فه‌رابی داڵاهوو دژ به‌ نه‌دانی داخوازی و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوكاره‌كانیان مانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی وزه‌خانه‌ی فه‌راب له‌ داڵاهوو كاتێك كرێكارانی دژ به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌، چوار كرێكاریان به‌ ناوه‌كانی جه‌هانشاه ڕه‌زای نژاد، نه‌وید غوڵامی، وه‌حید ئه‌مانی و سه‌عید یووسفی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. به‌رپرسانی وزه‌خانه هه‌ره‌شه‌یان له‌ كرێكارانی مانگرتوو كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ جێگه‌یان هێزی كاری غه‌یره‌ بوومی داده‌مه‌زرێنن.