ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ئاسنی چۆغارت له شاری یه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، كامیۆنه‌كانی ئه‌و مهعدهنهش په‌یوه‌ست به مانگرتنی كرێكاران بوون و بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له كار كێشاوه و چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگایهیان ڕاگرتووه.