كرێكارانی شاغڵ له كارخانه چهرخشگهری ته‌ورێز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: خاوه‌نكار پێشتر به‌ڵێنی دابوو له ماوه‌ی ده ڕۆژ دا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. كرێكاران به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری په‌رداختی ئیزافه‌كاری، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.