کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی لاستیك سازی بارز له‌ كرمان

مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی لاستیك سازی بارز له‌ كرمان 4

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی لاستیك سازی بارزی كرمان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی باج له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌ كه‌ وه‌ری ده‌گرن، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.