به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی ئێران خودڕه‌وی ته‌ورێز بۆ جارێكی دیكه دژ به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پێشتر به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنیان دابوو كه جیاوازی له نێوان ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئێران خودڕه‌وی تاران و ته‌ورێز چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكارانی ئێران خودڕه‌وی ته‌ورێز ته‌نیا ١٥ ملیۆن تمه‌نه له كاتێكدا ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و كارخانه له تاران، پێنج هێنده‌ی كرێكارانی ته‌ورێزه.