كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئۆكسیدی مه‌نزیۆم له شارستانی سه‌ربیشه‌ی سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی جنووبی، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه‌دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، گۆرانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، په‌رداختی جێژنانه، سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها دابیكردنی بیمه‌ی دره‌مانی كارامه بوون.