كرێكاران و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سائۆپائۆلۆی برزیل له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕه‌وه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه.
ئه‌و چالاكییه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی برزیل ڕێكخراوه، مانگرتنه‌كه‌ی به جۆرێك سازمان داوه كه زیان به گه‌شتیاران نه‌گه‌یێنێت و كاروباری فڕۆكه‌خانه ڕانه‌گیرێت. مانگرتووان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان وڵام نه‌درێته‌وه، هه‌موو كاروباری ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاده‌گرن.