ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئارمان گوسته‌ری نۆوین له شارستانی كۆناره‌ك، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستی په‌رداخت نه‌كردووه و پێرسۆنێلی شیركه‌ت له باروودۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی شیركه‌ت به مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنه‌كه، به‌ڵێنی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان له ڕۆژانی داهاتوودا داوه، به‌ڵام ئه‌زموونی مانگه‌كانی پێشوو نیشانی داوه كه هه‌موو واده‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت درۆیه. شایانی باسه كه خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و بڕینی بیمه‌ی له مانگرتووان كردووه.