کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكاران له‌ به‌شی ئاسنگه‌ری شیركه‌تی تراكتۆرسازی ته‌ورێز

مانگرتنی كرێكاران له‌ به‌شی ئاسنگه‌ری شیركه‌تی تراكتۆرسازی ته‌ورێز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئاسنگه‌ری شیركه‌تی تراكتۆرسازی ته‌وریز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی دازخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.