کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ ڕێی سه‌قز ــــ بۆكان

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ ڕێی سه‌قز

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ ڕێی سه‌قز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی گه‌وره‌ ڕێی سه‌قز ــــ بۆكان، بەهۆی دواکەوتنی بڕی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ گرینگترین  خواستی كرێكارانی ناڕازیی، زیادكردنی ڕۆژانی پشوودان و شێوەی دانی ئیزافەکاری بوو کە ناڕازییان خوازیارن لە لایەن خاوەنکاری ئەو پرۆژەیەوە چارەسەر بکرێت. شایانی باسه‌، خاوەنکاری ئەو شیرکەتە، شیرکەتی “ئاو و خاکی پارس”ه‌ کە لە ساڵی  ٩٦ەوە ئەو پرۆژەیەی لە ئەستۆ گرتووە و نزیکەی ٧٠ كرێكاری هەیە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، وەزارەتی ڕێگاوبان، بڕی ٧ میلیارد تمەن بە شیرکەتی ئاو و خاکی “پارس” قەرزدارە کە بەهۆی پێینەدانی ئەو بڕە پارەیە، ئەو شیرکەتەی لەگەڵ کێشەی جێدی بەرەوڕوو بووه‌ته‌وه‌.