سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ساڵی ٩٧ه‌وه كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی به‌نده‌رعه‌باس و شاره‌كانی دیكه به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ست و باروودۆخی ناله‌باری بژێویان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا خواسته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه بێجگه له خواستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری “گرێبه‌ستی دایم”، “پێكهاتنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری”، “دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و ڕێگری له ده‌ركردنی كرێكاران”، دیاری كردنی كاتی پێدانی حه‌قده‌ست له مانگدا” و “چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی”ین. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه تا جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان درێژه به ئێعترازاتی خۆیان ده‌ده‌ن.