كۆمه‌لێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك كه به شێوه‌ی په‌یمانی له لایه‌ن شیركه‌تی جۆش گوسته‌ر، له سه‌نایه‌عی ره‌یلی ئێران به‌كارگیراون، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی رێبه‌ندان، به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.
كرێكارانی نارازی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك، خوازیاری په‌رداختی دوومانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌میین ئیجتماعی و هه‌روه‌ها ته‌واوی داخوازییه‌كانی دیكه‌یان بوون. ئه‌م كرێكارانه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درۆشم، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی دۆخی كارخانه و بڕینی ده‌ستی مالك و سه‌هامدارانی خسوسی ئه‌م شیركه‌ته بوون.