به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج، كۆردان، هه‌شتگێرد، ئابیك و زیاران، ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری شیركهتهكاندا، مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌تانه به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌ست و نه‌درانی حه‌قی بیمه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته مان گرتن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سه‌رجه‌م كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌م ناوچانه، چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و به‌هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.