ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له شاره‌كانی یه‌زد و قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی بۆنی كرێكاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی، دامه‌زراندنی شۆڕای كرێكاری و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.