ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ئه‌بینه‌ی فه‌نی شاغڵ له شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی پارێزگای كرمان دژبه دۆخی خراپی ژیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ه‌له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ڕزوان دۆروود له پارێزگای كرمان ماوه‌ی ١٠ ساڵ سه‌نه‌واتیان دواخراوه و چه‌ند مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی شاغڵ له ویزگه‌كانی بافق بۆ زه‌ره‌ند ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكار ده‌ربڕی و ڕۆژی ڕابردووش له‌به‌رده‌م ئوستانداری كرمان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه برد. جێگای ئاماژه‌ی كه ٣٥٠ كرێكاری شیركه‌تی “ڕزوان دۆڕوود” له ساڵی ٩٢ی هه‌تاویه‌وه مه‌زایایان پێ نه‌دراوه و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.