ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رق به ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان، له شاری به‌م كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رق خوازیاری په‌رداختی سه‌نه‌واتی ساڵانی ڕابردوو و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆیان له ئاست له‌سه‌ركار ده‌ركردنی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ده‌ربڕی و داوایان كرد هه‌رچی زووتر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.