كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی شیراز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقه‌ده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه، ده‌ستیان كردووه به وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه و چه‌ندین به‌نێریان به ناوه‌ڕۆكی ئێعتڕازیی له‌سه‌ر دیواری ئه‌م كارخانه‌یه هه‌ڵواسیوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیان به ئیزافه‌ی سه‌نه‌وات و جێژنانه‌ی ساڵی ٩٨یان هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.