كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و خه‌رمانان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و له چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان بورادووه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه به دوای چه‌ند كاتژمێر كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، چوونه‌ته ناو نووسینگه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ماڵی شیركه‌ت ده‌رگیر بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه باقی كرێكارانی دیكه ئه‌م شیركه‌ته‌ش ڕایانگه‌یاندووه كه به‌م كۆبوونه‌وه ئێعترازییه په‌یوه‌ست ده‌بن.