کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ عه‌سه‌لوویه‌ و كه‌نگان

مانگرتنی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ عه‌سه‌لوویه‌ و كه‌نگان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌ و كه‌نگان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی مادده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی و له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ بوون.