كرێكارانی پێترۆشیمی نه‌وید زه‌ڕ شیمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی گه‌ڵارێزان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد نه‌كراوه و له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا به‌هه‌مان حه‌قده‌ستی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به بێ هیچ مه‌زایایه‌ك كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی پێترۆشیمی نه‌وید زه‌ڕ شیمی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی یاسای شیركه‌تی نه‌وت بوون.