کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “شه‌بدیز سه‌نعه‌ت” و “پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر”

مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی شه‌بدیز سه‌نعه‌ت و پاڵاوگه‌ی 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “شه‌بدیز سه‌نعه‌ت” و پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی “شه‌بدیز سه‌نعه‌ت” و پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر” له‌ ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.