ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری كۆگای پارسی جنوبی، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
مانگرتوان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان كۆبوونه‌وه له مانگەکانی ڕابروودا، به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیان بایه‌خ به داخوازییه‌كان ناده‌ن، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردن له سه‌ر كار، یان ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و داوایان له كرێكارانی دیكه‌ی شیركه‌تی نه‌وت كرد كه په‌یوه‌ست بن به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
