ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری فازی ١٣ی به‌نده‌ر تۆنبه‌ك له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و له‌سه‌ركار ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له كار كێشاوه و ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان داخستووه به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان بردۆته سه‌ریارن و چه‌ند كه‌سیان ده‌ركردووه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و شیركه‌ت پاسدارێكی ڕژیمه به‌ناوی “سوڵتانی” و هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاركردنی له ته‌واوی كرێكاران كردووه. هه‌روه‌ها “سخاوه‌ت ئه‌سه‌دی” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ناوچه‌ی تایبه‌تی وزه‌ی پارس كه له خسووله‌تیه‌كانی ڕژیمه، پێشتر واده‌ی په‌رداختی داخوازیی كرێكارانی تا كۆتاییه‌كانی گه‌لاوێژ دابوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.