ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی كه‌نگان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌شداربووانی مانگرتنه‌كه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و خراپی دۆخی ژیانیان ناڕه‌زیه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.