ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی شاغڵ له پترۆشیمیه‌كانی “دێنا” و “ئیسلام ئاباد” له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
كرێكارانی پترۆشیمی “دێنا” ده‌ڵێن: حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیان پێ نه‌داوین و به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بووینه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی په‌یمانكاری قهیتاسیش به هه‌مان شێوه حه‌قده‌ستی ئه‌و دوو مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان.