ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له درێژه‌ی مانگرتنه گشتییەکانی كرێكارانی په‌یمانی پاڵاوگه و نیروگاكانی ئێران، كرێكارانی په‌یمانی پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر”ی خووزستان ده‌ستیان له كار كێشایەوە و به كه‌مپه‌ینی “بیست- ده”ی ١٤٠٠ په‌یوه‌ست بوون.
كرێكارانی ناڕازی پاڵاوگه‌ی “جۆفه‌یر” خوازیاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و به‌هره‌مه‌ند بوون له ده ڕۆژ پشوودان و ٢٠ ڕۆژ كار بوون.كرێكارانی ئه‌م ناونده هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، باروودۆخی خراپی بێهداشتی له كاتی كۆرۆنا ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: شوێنی خه‌وتن و پشوودانیان قه‌ڕه‌باڵغه و ته‌ندرۆستیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. له داخوازییه‌كانی دیكه‌ی كرێكارانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه، په‌رداختی سه‌روه‌ختی حقووق و مه‌زایاكانیان، وەلانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له سه‌نعه‌تی نه‌وت، چاك سازی له یاساكانی ناوچه‌كانی ئازادی تیجاری، چاكسازی له باروودۆخی بێهداشتی و ژیانی كرێكاران، له ناو بردنی فه‌زای ئه‌منییه‌تی له شوێنی كاره‌كانیان، به ڕه‌سمی ناسینی مافی هه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و دیاری كردنی مافی كۆبوونه‌وه و مانگرتنی به بێ ترس له ده‌ركردن و ده‌سته‌به‌سه‌ریه.