كۆمه‌ڵێك لهكرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “سازهپاد”ی تاران و “شالووده شایان” كه‌له پاڵاوگه‌ی بیدبولهندی ٢ی بێهبه‌هان كارده‌كه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، له شوێن كاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
كرێكاران ڕایانگه‌یاند: به پێی قه‌رارداده‌كانیان ئه‌م شیركه‌تانه ئه‌ركدار كراونه‌ته‌وه كه حقووقه‌كانیان ٣٥ له سه‌د ببه‌نه سه‌ره‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌م شیركه‌تانه خۆ ده‌بوێرن له‌به‌ڕێوه‌بردنی داخوازی كرێكاران. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌ڕێوبه‌رانی ڕژیم قه‌رارداده‌كانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه و حهقدهستهكانیش وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر كات كرێكاران ویستوویانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن یان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن هێزه‌كانی حیراسه‌ت و ئینتزامی ڕژیم نه‌یانهێشتووه به‌ڵام كرێكاران له وڵامدا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست ناكێشن له‌مانگرتن.