ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پاكبانی شاره‌داری ناوچه‌ی چواری چابه‌هار دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كرێكارانی پاكبانی شاره‌داری ناوچه‌ی چواری چابه‌هار له مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردۆوه تا به ئه‌مڕۆ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری بایه‌خ به كێشه‌ی كرێكاران ناده‌ن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كرێكارانی ناڕازی دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایەوە و ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.