ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی وێستگه‌ی ڕێگای ئاسنی چابه‌هار، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان بوون.
