ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له وێستگه‌ی مێترۆی شارستانی “ئیسلامشه‌هر” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له سێ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و واحدهوە حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕهێژهی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
