كرێكارانی وزه‌خانه‌ی گه‌رمایی ته‌ورێز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م وزه‌خانه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری زیادكرانی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، باشتربوونی ئیمكانات و بارودۆخی بێهداشتی خابگاكان و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه زۆرێكیان ڕۆژانه زیاتر له ١٢ كاتژمێر كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هیچ مه‌زایایه‌ك به‌هره‌مه‌ند نین و چه‌ندین مانگه كه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، نه‌یانتوانیوه ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان تازه كه‌نه‌وه.