ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕههزبهر، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی ئابادان په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وزه‌خانه‌ی سیكڵی ته‌ركیبی ئابادان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رقه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی كرێكاران به‌رقی غه‌یره ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌پێی بانگهێشتێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه كرێكاران، قه‌تابیان و خوێندكارانی مه‌دره‌سه و بازاڕیانی ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی ببه‌ن و تا ده‌ڕوات ئه‌و مانگرتنه به‌ربڵاوتر ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه زانیارییه‌كان باس له جه‌وی توندی ئه‌منییه‌تی و بڕینی ئینتێرنێت له ئابادان ده‌كه‌ن.