ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵی ئاسنی زاگرۆس له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی هێڵی ئاسنی زاگرۆس له شاری “ئه‌ندیمشك” له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی زاگرۆس و چه‌ندین كرێكاری به‌شه‌كانی پاراستن و نۆژه‌ن كردنه‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، چه‌ندین جار كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ستییان داوه‌ته مانگرتن.