ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خواسته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی پیشه‌یی، یه‌كلا كردنه‌وه‌ی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانیان بۆ سه‌ر كار، ڕێگری له سپاردنی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی و هه‌روه‌ها دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه ده‌رمانیه‌كان ڕاگه‌یاندووه