كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی نه‌یشابوور، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانەکان به‌رز بوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، له حاڵێكدا به‌رده‌وام نرخی ته‌وه‌ڕۆم و پێداویستییه‌كانی ژیان له به‌رزبوونه‌وه دا بووه، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ئه‌و حه‌قده‌سته‌ی كه وه‌ری ده‌گرن ته‌نانه‌ت بچووكترین پێویستییه‌كانیان دابین ناكات و شه‌رمه‌زاری بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌بن.