کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی گوندی ڕه‌حیم خانی بۆكان

مانگرتنی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی گوندی ڕه‌حیم خانی بۆكان

مانگرتنی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی گوندی ڕه‌حیم خانی بۆكان

کرێکارانی نانەواخانەی گوندی “ڕەحیم خان”ی سەر بە شاری بۆکان، له‌ناڕه‌زایه‌تیی به‌ کەمبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان دەستیان لەکار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کرێکارانی نانەواخانه‌كانی گوندی “ڕەحیم خان” ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕۆژانه‌ ٥٠ تا ١٢٠ هه‌زار تمه‌نه‌ و ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌شی بژێوی ژیانیان ناكات و تا كاتێك كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد نه‌كرێت له‌ ده‌ست مانگرتن هه‌ڵناگرن. شایانی باسه‌، خاوەن نانەواییه‌كانی ئەم گوندە لە جیات ئەوەی کە بە دەم داواکانی کرێکارەکانەوە بچن، لەلای دێهیاریی ئەو گوندەوە سکاڵایان لەسەر کرێکارەکانی تۆمار کردووە و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لە ئێستادا خەڵکی ئەو گوندە دەبێ بۆ دابینکردنی نان بچن بۆ شاری بۆكان و لەوێ نانی ڕۆژانەی خۆیان دابین بکەن.