كرێكارانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگانی شۆماڵی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، له ناه‌ڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هۆكاری ئه‌و مانگرتنه، دانی حه‌قده‌ستی كه‌م به كرێكارانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگانی شۆماڵی له لایه‌ن شیركه‌تی ئێران ئۆفۆقه‌وه بووه. كرێكارانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگان ڕاشیانگه‌یاندووه كه با سپاردنی ئه‌م به‌شه له سه‌نعه‌تی ئێران به شیركه‌ته چینیه‌كان، له باروودۆخی ڕكوود و قه‌یران و بڵاوبوونه‌وه كۆرۆنادا، وه‌زعیه‌تی پیشه‌یی كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.